لە دەروازەی باشماخ

گومرگی ئێران دەستی بەسەر یاریی ئاگرین، ئەیرپۆد و پاوەر بانکدا گرتووە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە دەروازەی باشماخی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، 27 هەزار ماددەی تەقەمەنی و یاریی ئاگرین، 620 ئەیرپۆد و 250 پاوەر بانکی قاچاخ دەستی بەسەردا گیراوە.

بەپێی راپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی بەشی چاودێریی گومرگی کوردستان “سنە” کە ئاژانسی میهر بڵاویکردووەتەوە، “ئەفسەرانی گومرگی ئێران توانیویانە لە کاتی کۆنتڕۆڵی کەلوپەلی هاوردەی رۆژانەیاندا، 27 هەزار تەقەمەنی قاچاخ لە بارهەڵگرێکەوە کە کەلوپەلی ترانزێتی هەڵگرتبوو، بدۆزنەوە”.

بە وتەی عەقید پورخەزای، فەرماندەی یەکەی پاراستنی گومرگی کوردستان، ئەو کەلوپەلانەی دۆزراونەتەوە بریتین لە (27 هەزار تەقەمەنی و یاریی ئاگرین، 620 ئەیرپۆد و 250 پاوەربانک)، کە لە لایەن کۆمپانیایەکی ترانزێت هەڵگرەوە بە مەبەستی قاچاخ گواستراونەتەوە بۆ وڵات.

ئاژانسەکە سوودی لە راگەیەندراوی دەستی گومرگییەکە بینیوە و دەڵێت، “بە وریایی بەرپرسانی گومرگی باشماخ و لە کاتی پەڕینەوەدا لە ناوچەی سنوورییەوە بەرەو شاری مەریوان، بارهەڵگرەکە دۆزرایەوە و دەستیبەسەردا گیراوە”

لە جەژندا 15 هەزار هاوڵاتی لە باشماخەوە چوونەتە ئێران

لە جەژندا 15 هەزار هاوڵاتی لە باشماخەوە چوونەتە ئێران

بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ هەواڵی ئاژانسێکی ئێرانی

بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ هەواڵی ئاژانسێکی ئێرانی "بە ناڕاست" وەسفدەکات