کەش و هەوا
پلەکانی گەرما کەمێک نزمترن و تۆزێکی سوکیش هەیە
964+
توانا نەقی
بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرماش هەر وەکو دوێنێ دەبێت کە لەچاو چەند رۆژی رابردوودا سێ پلەیەک دابەزیوە.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فێنکترە بەڵام سبەینێ چەند پلەیەک پلەکانی گەرما بەرزتر دەبەنەوە، گەرمترین ناوچەش گەرمیانە بە 44 پلە و فێنکترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 31 پلە.
ئەمڕۆ دوو شەممە 8.7.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.
پلەکانی گەرما /بە شێوەیەکى گشتى نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند (15 – 20 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژئاوا .
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 42
سلێمانی : 40
دهۆک : 41
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 40
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 31
گەرمیان : 44