بۆ پێنج رۆژی دیکە

مۆڵەتی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی کەرکوک درێژکرایەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لەسەر داواکاری ئیدارەی کەرکوک مۆڵەتی پێنج رۆژی دیکە دەدرێت بە جوتیارانی شارەکە تاوەکو گەنمەکانیان رادەستی سایلۆکان بکەن.

بڕیار بوو دوێنی هەینی دواین رۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی کەرکوک بێت لە سایلۆکانی شارەکە و جوتیاران دەستیان بە خۆپیشاندان کرد لەبەردەم سایلۆی تازە، شەقامی سەرەکی نێوان کەرکوک بۆ بەغدایان داخست ئێستا وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕیاری داوە بۆ ماوەی پێنج رۆژی دیکە مۆڵەتی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران درێژ بکاتەوە.

عەلی حەمادی یاریدەدەری پارێزگاری کەرکوک بە 964ـی وت، ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە جوتیاران تاکو ئێستا بەرهەمەکانیان رادەستی سایلۆکانی شارەکە نەکردووە دوای خۆپیشاندانەکەی دوێنی وەک ئیدارەی شارەکە داوامان لە وەزارەتی بازرگانی عیراق کرد کە مۆڵەتی پێنج رۆژ بدات بسایلۆکان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ئەوە بو ئێستا رەزامەندی لەسەردراوە.

وتیشی، ساڵی رابردوو بەرهەمی جوتیارانی شارەکە 450 هەزار تۆن گەنم بوو بەڵام ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 500 هەزار تۆن وەرگیراوە و لەگەڵ ئەوەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە جوتیاران ماوە بەرهەمەکانیان رادەست بکەن، سەرجەم عەمباری سایلۆکان پڕ بووە و چەند گەراجێک بەکرێ گیراوە بۆ ئەوەی گەنمی لێ دابنرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

جوتیارانی ناحیەی تازە رێگای بەغدایان داخست

جوتیارانی ناحیەی تازە رێگای بەغدایان داخست