کێ موچە وەردەگرێت؟
سبەی پشووە و موچەش دابەش دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی سبەی پشووی فەرمییە، بەڵام دابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێم لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەمڕۆ شەممە 6.7.2024 راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوەی سبەینێ یەکشەممە 7.7.2024 لە سەرجەم دام و دەزگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە، بەڵام بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی موچەیان لە ئەستۆدایە.
ئاماژەیان بەوەش کرد، دابەشکردنی موچە بە پێی ئەو خشتەیەی راگەیەنراوە وەک خۆی بەردەوام دەبێت.
تا ئێستا حكومەتی عێراق تەنیا پارەی موچەی مانگی شەشی بەشێكی موچەخۆرانی كوردستانی ناردووە، ئەوانیش بریتیین لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازیین، بۆ موچەخۆرانی دیكە هێشتا هیچ باسێك لە بارەی ناردنی پارە و دابەشكردنی موچە نییە.