"حەوت هەزار کەسم بە خاک سپاردووە"

چیرۆکی ئەو پیاوەی گۆڕ بۆ تەرمە بێ کەسەکان هەڵدەکەنێ

964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر

لە گۆڕستانی ناحیەی کەسنەزان، کە گۆڕستانێکی گەورەی شاری هەولێرە، ژمارەیەکی زۆری گۆڕی بێ ناو و ناونیشان هەن و کەس نازانێت کێن و کەسوکاریان کێیە.

گۆڕەکان بە جۆرێک بێ نازن، نە خۆیان و نە کەسوکاریان ئاگاداری رۆژی ئەسپەردەکردنی خاکیش نەبوون، گۆڕستانی لەم جۆرە لە شاری سلێمانی بوونی، کە هاوشێوەی گۆڕستانەکەی کەسنەزانە لە هەولێر، ئەوەی زانراوە لە هەرێمی کوردستان لە هەولێر و سلێمانی ئەم جۆرە گۆرستانە بوونیان هەیە.

وشیار رەسوڵ، ساڵانێکی زۆرە گۆڕهەڵکەنی ئەو جۆرە تەرمانەیە کە بێ کەس و بێ ناونیشانن و بەشداری لە بەرهەمێکی رۆژنامەوانی 964 کردووە و دەڵێت، “لە ساڵی 1998 ئەم کارە ئەنجامدەدەم، گرووپێک بووین، گۆڕمان بۆ ئەو کەسانە هەڵدەکەند کە نزیک و دەورووبەری ئێمە بوون، ساڵانێکە گۆڕیش بۆ ئەو تەرمانە هەڵدەکەنین، کە بیانین، یان کەسوکاریان نییە یان لەسەر دۆسییەکی کوژراون”.

ئەوان بە کەرەستەی سەرەتایی نەوەک، وەک کەرەستە بەردەستەکانی ئێستا گۆڕیان هەڵکەندووە، وشیار وتی، “تاوەکو ئێستا، ئەگەر رۆژانە یەک کەسم بەخاکسپاردبێت، زیاتر لە ، هەروەک نموونە دەیڵێم، تەنیا ئەمڕۆ پێنج گۆڕم هەڵکەندووە”.

وشیار رەسول دەڵێت، “نازانین ژمارەی ئەو گۆڕانە چەندە کە بێ کەسە وبێ ناونیشانن یان کەسانی بیانین و بۆ کار لە هەرێمی کوردستان بوون، بەڵام ئێمە بەمۆڵەتی پزیشکی دادی هەولێر وەریان دەگرین و بەخاکیان دەسپێرین”.

ئەوەی جێگەی سەرنجە هیچ ناو و ناونیشان لەسەر ئەم گۆڕانە نییە، “بەڵام وشیار ئەوەی درکاند، کە راپۆرتێک لەگەڵ تەرمەکەدا دەخرێتە ناو گۆڕەکەوە”، وتیشی، “بەشێک لەو کرێکارانەی، کە لێرە گیانیان لەدەستدەدەن ناتوانرێت تەرمەکانیان بگوازرێنەوە وڵاتەکانیان بەهۆی زۆری خەرجی، بەشێکی دیکە مردووە بێ کەەکان ئەو ژنانەن، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە گیانیان لەدەستداوە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

گۆڕستانێکی کۆن لە گوندێکی ئاکرێ دەرکەوت

گۆڕستانێکی کۆن لە گوندێکی ئاکرێ دەرکەوت