داوا دەکەن گەنمەکانیان لێ وەربگیرێت

جوتیارانی ناحیەی تازە رێگای بەغدایان داخست

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ژمارەیەک جوتیار بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە لە بەردەم سایلۆی تازە لەناحیەی تازە راوەستاون و رێگای رۆیشتنیان بۆ بەغدا داخستووە.

ئەو جوتیارانە کێشەی ئەوەیان هەیە چەن رۆژێکە لەسەرەدان و گەنمەکانیان لێ وەرناگرن و سبەینێش سایلۆ دادەخرێت.

یەکێک لە جوتیارکان بۆ 964 وتی، چوار رۆژە بارهەڵگرەکانی لەبەردەم سایلۆدان تازە هاتوون دەڵێن دەبێت بچنە سەرەوە کاتیش نەماوە داوا دەکەن لە وەزیری بازرگانی کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سایلۆى كۆیه‌ كرایه‌وه‌ و جوتیاران داوا دەکەن تەواوی ...

سایلۆى كۆیه‌ كرایه‌وه‌ و جوتیاران داوا دەکەن تەواوی گەنمەکانیان لێوەربگیرێت