لەلایەن زانکۆوە

یاریگای داخراوی هەڵەبجە کرایەوە

964+

توانا نەقی

لەلایەن زانکۆی هەڵەبجەوە یاریگای داخراوی هەڵەبجە بەشێوەیەکی مۆدێرن کرایەوە و کە جگە لەو گۆڕانکاریانەی لە یاریگاکە کراوە بەشێکی باشی نۆژەنکراوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، زانکۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، مەراسیمێکیان بۆ کردنەوەی ئەو یاریگا داخراوە رێکخستووە و یاریگاکەیان بەرووی وەرزشوانانی هەڵەبجەدا بە ئاستێکی باشی مۆدێرن و کوالێتی کردووەتەوە.

دەشلێت، ئەو یاریگا داخراوە سوودی بۆ هەموو گەنجان دەبێت و بەتایبەت خوێندکارانی بەشەجیاوازەکانی زانکۆی هەڵەبجە لێی سوودمەند دەبن.

پرۆژەکە پێکدێت لە دروستکردنی سیاجی کۆنکرێتی زەوی دەورووبەری یاریگاکە و ئۆفیسی یاریگاکە و نۆژەنکردنەوەی یاریگای داخراو.

پێشتر فەلاح حەسەن بەڕێوەبەری ئەندازە و پرۆژەکانی زانکۆی هەڵەبجە بە 964ی وتبوو، یاریگاکە یاریگای فوتساڵی شەش یاریزانیە و تیایدا ئیدارەیەک بۆ یاریگاکە دروست دەکەن و هەروەها شوێنی خۆگۆڕین و دەستشۆر و پێداویستیەکانی وەک توالێتی لێ دەبێت.

بوجەی پڕۆژەکە پێکهاتووە لە 274 ملیۆن و 122 هەزار دینار و لە ماوەی 123 رۆژ لەلایەن کۆمپانیای هاوشێوە جێبەجێ کراوە.

یاریگاکەی زانکۆی هەڵەبجە نوێدەکرێتەوە

یاریگاکەی زانکۆی هەڵەبجە نوێدەکرێتەوە