"مامەڵەی هەوایی هەیە"

بەهای دۆلار بەرزبووەتەوە و باس لە یاریكردن بە نرخەكەی دەكرێت

+964

شیراز عەبدوڵا- هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە 3.7.2024 بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە بۆرسەی هەولێر خەریكە دەبێتە 149 هەزار دینار و 100 دیناری بۆ ئەمە كەمە، پێشبینییەكانی بازاڕەكەش وای بۆ دەچن هێشتا نرخی دۆلار بەرزتر بێتەوە.

بۆرسەی هەولێر جمەی دێت و خەڵكێكی زۆر بۆ ئالوگۆڕی دینار و دۆلار روویان تێكردووە، كە لەگەڵ رۆژانی رابردوو جیاوازتر دەردەكەوێت.

کەیفی خۆشناو ئەنجومەنی بۆرسەی ئاڵوگۆڕی دراوی هەولێر بۆ 964 باس لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەکات و دەڵێت، كەسانێك هەن یاری بە نرخی دۆلار دەكەن، بۆیە پێویستە حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندی بێنە سەر خەت و رێگری لەم یاریكردنە بە نرخی دۆلار بكەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا