تەنیا زیانی مادی هەبووە

ئاگر لە هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی دهۆک کەوتەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

نزیکەی کاتژمێرێک پێش ئێستا ئاگر لە یەکێک لە هۆڵەکانی نەشتەرگەری ناخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی دهۆک کەوتەوە و تانیا زیانی مادی هەبووە.

ئاگرەکە بەپێی لیکۆلینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی ئۆکسجینی ناو هۆلی نەشتەرگەرییەکەوە سەری هەڵداوە، بەڵام تاوەکو هۆکاری سەرەکی نازانرێت و تیمی بەرگری شارستانی لە لیکۆلینەوەکانیان بەردەوامن.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، دوای کەوتنەوەی ئەو ئاگرە لە هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی دهۆک تیمەکانیان هەرزوو گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و کۆنترۆڵیان کردووە

وتیشی، بەهۆی ئاگرەکەوە هیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام کەلوپەلی ناو هۆڵەکە بەتەواوی سووتاون و لەو کاتەدا بەهۆی ئەوەی کاتژمێر 5:00ـی ئێوارە دەوام تەواو دەبێت کەسی لێ نەبووە.

مەتین جەمیل، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی دهۆک بە 964ـی وت، بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە چەند کەسێک کە لە نەخۆشخانەکە ماونەتەوە تەنگەنەفەس بوون و گەستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی و فریاکەوتنی دهۆک.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

8 کەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون

8 کەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون