لە شێلادزێ

کارەبا لە زێی گەورە دوو مێردمنداڵی گرت و یەکێکیان گیانی لەدەست دا

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

کەمێک پێش ئێستا دوو مێردمنداڵ لە کاتی مەلەکردن لە ناو ئاوی زێی گەورە لە سنووری ئامێدی، کارەبا گرتوونی و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، چەند مێردمنداڵێکی دانیشتووی ناحیەی شیلادزێ بۆ کات بەسەربردن رۆیشتوونەتە دەم زێی گەورە و لەناو ئاوەکەدا مەلەیان کردووە و دوو مێردمنداڵ، کە تەمەنیان لە نێوان 11 بۆ 17 ساڵە، لە ناو ئاوەکەدا کارەبا گرتوونی و یەکێک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەشیان بریندارە.

مەسعود بۆتی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای ئامێدی بە 964ـی وت، دوو مێردمنداڵ لە کاتی مەلەکردن لە زێی گەورە کارەبا گرتوونی و  یەکێکیان گیانی لەدەستداوە .

وتیشی، مێرد منداڵەکەی دیکەیان بریندار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شێلادزێوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئامێدی بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

لە بارەی بوونی كارەبا لە ناو زێی گەورە، شایەدحاڵێك لە شوێنی رووداوەكە بۆ 964 ئاماژەی بەوە كرد، ژمارەیەك غەتتاسی جوتیاران و خاوەن مەزرەعەكانی نزیك زێیەكە لە ناو ئاوەكەدا هەن، ئەگەری هەیە ئەو مێردمنداڵە بە هۆی كارەبای ئەو غەتتاسانەوە گیانی لەدەستدابێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوو هاوڵاتى لە خنکان رزگارکران

دوو هاوڵاتى لە خنکان رزگارکران