15 کاتژمێرە بەردەوامە

ئاگرەکەی تەوێڵە چووەتە نێو ناوچەی مین و تەقەمەنییەوە

964+

عومەر فەتاح – هەڵەبجە

لە ئێوارەی دوێنێ وە، ئاگر لەشاخەکانی پشت شارەدێی تەوێڵە کەوتوەتەوە و دوای زیاتر لە 15 کاتژمێر هێشتا بەتەواوی کۆنترۆڵنەکراوە، ئەوەش بەهۆی بوونی مین و تەقەمەنی لەناوچەکە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2.7.2024، زانیار محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە بە 964ی وت، “تیمەکانیان لەشوێنەکەن هێشتا سەرقاڵی ئەوەن ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوچەکە سەختە و مین و تەقەمەنیشی لێیە ناتوانرێت بە ئاسانی ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە”.

وتەبێژەکەی بەرگری شارستانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، “ئەوەی سووتاوە زیاتر پوش و پاوانە و هەندێک داریش بەرکەووتون، بەڵام تائێستا زیانەکان نازانرێن تاوەکو بەتەواوی کۆنترۆڵی نەکەن”.

سەعد جەبار. وەک هاوڵاتییەکی خۆبەخش بەشداری لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کردووە بە 964ی وت، “لە ئێوارەوە تا  کاتژمێر دووی شەو ئاگرمان کوژاندەوە، بەڵام شوێنەکە سەخت بوو مینی زۆری تێدابوو، بۆیە نەمانتوانی زۆر بچینە سەرەوە، بەڵام نەمانهێشت فراوان ببێت و توانیمان لەزۆر شوێن بیکوژێنینەوە”.

ئاگرەکە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە، بەرگری شارستانی تیمی لە ناوچەکە هەیە و سوود لە توانای خەڵکی خۆجیش دەبینن، تا بەکەمترین زیان رێگە لە فراوانتر بوونی بگرن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە تەوێڵە شاخیان بڕی بۆ ئەوەی کۆڵانێکی ماڵێدەر فراوان ...

لە تەوێڵە شاخیان بڕی بۆ ئەوەی کۆڵانێکی ماڵێدەر فراوان ببێ

ئاگر دەشتی سێ گوندی سنووری ناحیەی زاویتەی گرتووەتەوە

ئاگر دەشتی سێ گوندی سنووری ناحیەی زاویتەی گرتووەتەوە