لەسەرووى 85

نرخى نەوت بەرز بووەوە

964+

وریا فەتاح

لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى نەوت، نرخى نەوت جارێکی دیکە بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا، شرۆڤەکارانى ئابوریش پێشبینى دەکەن تێکڕاى نرخى نەوت بۆ ئەمساڵ لە نێوان 84 بۆ 85 دۆلار بێت.

به‌ پێی داتاکانی بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت، بە 85.34 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەرێژەی 0.26% لە چاو دوێنێدا بەرز بووەتەوە.

نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا بە 81 دۆلار و 87 سەنتە و ئەمیشیان بە رێژەی 0.33% لەچاو دوێنێدا بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینیوە.

چەند رۆژێکە نرخى نەوت لە دەوروبەرى 85 دۆلار دەخولێتەوە و گۆڕانکارى گەورە تێیدا رووى نەداوە.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەم ماوەیە، بۆ بڕیارێکی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس دەگەڕێتەوە، کە رۆژی دووی ئەم مانگە بڕیاریان دا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی سێ ملیۆن و 660 هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنەوە.

زۆر هۆکارهەن بۆ گۆڕانکارى لە نرخى نەوت، بەتایبەت شەڕى غەزە و ئۆکرانیا و کردە چەکدارییەکانى ناوچەکە و پرسى یەدەگى نەوتى ئەمەریکى.

بەپێى پێشبینى شرۆڤەکارانى ئابورى کە لە راپرسییەکى ئاژانسى رۆیتەرز بەشداریان کردووە، پێشبینیان کردووە تێکڕاى نرخى نەوتى خاو لەمساڵدا لە نێوان 84 بۆ 85 دۆلار بێت.

نرخى نەوت دابەزى

نرخى نەوت دابەزى