کەسوکارەکەى داواى بەهاناوەچوون دەکەن

سێ رۆژە گەنجێکى قەزاى خەبات بێ سۆراغە

964+

وریا فەتاح

سێ رۆژە گەنجێکى قەزاى خەبات لە هەولێر بێ سۆراغە و کەسوکارەکەشى لە 964ـەوە داوا دەکەن هەر کەسێک سۆراغى کوڕەکەیان دەزانێت ئاگاداریان بکاتەوە.

گەنجەکە ناوى سیروان سالم محەمەدە و خەڵکى گوندى گەزەکانە لە قەزاى خەبات، لە رۆژى هەینى لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە

رەعد سابیر، مامى ئەو گەنجەیە و قسەى بۆ 964 کرد، ئەو دەڵێت، رۆژى هەینى سیروان لە گوندى گەزەکانەوە لە ماڵ دەرچوو و بڕیار بوو بۆ شت کڕین بچێتە خەبات، بەڵام لەوێوە چووەتە هەولێر.

وەک باسى دەکات، ئێوارەى رۆژى هەینى لە هەولێر چووە سەردانى ئەو هاوڕێیانەى کردووە کە ماوەیەک لەمەوبەر لەوێ کارى لەگەڵ کردوون، بەڵام پێش کاتژمیر 6:00ـى ئێوارەى رۆژى هەینى ئەوانى بەجێهێشتووە و تائێستا بێ سۆراغە و مۆبایلەکەشى داخراوە.

بە وتەى رەعد سابیر، کوڕەکەیان هیچ کێشەیەکى کۆمەڵایەتى و عەقڵى و خێزانى نەبووە، بۆیە گومان لە هیچ شتیک ناکەن.

ئەوان پەیوەندیان بە دەزگا ئەمنییەکانەوە کردووە، بەڵام بەهۆى ئەوەى پشوو بووە تائێستا سۆراغى هێزە ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەى دەستی پێنەکردووە و بڕیارە ئەمڕۆ بەدوایدا بچن.

کەسوکارى ئەو گەنجە داوا دەکەن هەرکەس زانیارى لەبارەیەوە هەیە پەیوەندی بەو دوو ژمارەیە بکات.

07503195661

07704504418

مێردمنداڵێک لە دوێنێوە بێ سۆراغە

مێردمنداڵێک لە دوێنێوە بێ سۆراغە