لە بازاڕى جیهانیدا

نرخى نەوت دابەزى

964+

وریا فەتاح

لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى نەوت، نرخى نەوت جارێکی دیکە بەرەو دابەزین هەنگاوینا، شرۆڤەکارانى ئابوریش پێشبینى دەکەن تێکڕاى نرخى نەوت بۆ ئەمساڵ لە نێوان 84 بۆ 85 دۆلار بێت.

به‌ پێی داتاکانی بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت، بە 85 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەرێژەی 0.26% دابەزیوە لە چاو دوێنێدا.

نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا بە 81 دۆلار و 54 سەنتە و ئەمیشیان بە رێژەی 0.20% لەچاو دوێنێدا نزمبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

چەند رۆژێکە نرخى نەوت لە دەوروبەرى 85 دۆلار دەخولێتەوە و گۆڕانکارى گەورە تێیدا رووى نەداوە.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەم ماوەیە، بۆ بڕیارێکی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس دەگەڕێتەوە، کە رۆژی دووی ئەم مانگە بڕیاریان دا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی سێ ملیۆن و 660 هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنەوە.

زۆر هۆکارهەن بۆ گۆڕانکارى لە نرخى نەوت، بەتایبەت شەڕى غەزە و ئۆکرانیا و کردە چەکدارییەکانى ناوچەکە و پرسى یەدەگى نەوتى ئەمەریکى.

بەپێى پێشبینى شرۆڤەکارانى ئابورى کە لە راپرسییەکى ئاژانسى رۆیتەرز بەشداریان کردووە، پێشبینیان کردووە تێکڕاى نرخى نەوتى خاو لەمساڵدا لە نێوان 84 بۆ 85 دۆلار بێت.

ە دوو هەفتەی رابردوودا 43 ئابووریناس و شرۆڤەکار بەشدارییان لە راپرسییەكی ئاژانسى رۆیتەرزدا کردووە، پێشبینییان کردووە لە ساڵی 2024دا تێکڕای نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 62 سەنت بێت.

نرخى نەوت بەرز بووەوە

نرخى نەوت بەرز بووەوە