پیاوێک 10 کەسی کوشت و 10ی تری خەڵتانی خوێن کرد

964+

هێمن بەکر

پیاوێک لە کالیفۆرنیا، تەقەی هەڕەمەکی بەناو کۆبوونەوەی خەڵکیدا کردووە، 10 کەسی کوشتووە و 10ی تريشی بریندارکردووە.

رووداوەکە لە شاری مۆنتری پارک بووە لە کالیفۆرنیا، خەڵکی بۆ مەراسیمی سەری ساڵی چینی کۆبوونەتەوە.

خەڵکە ئامادەبووەکە زۆربەیان ئاسیایی و چینین، بەو هۆیەوە، لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی باس لەوە دەکرێت “رەنگە تەقەکەرەکە نەژادپەرست بووبێت”.

پۆلیسی کالیفۆرنیا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، تاکو ئێستا تەقەکەرەکەیان دەستگیرنەکردووە چونکە لە شوێنی رووداوەکە هەڵهاتووە، بەڵام بە شوێنیەوەن.

بەو بۆنەیەوە، بەڕێوەچوونی مەراسیمی سەری ساڵی چینی لەو ناوچەیە هەڵوەشاوەتەوە و داوا لە خەڵکەکە کراوە چۆڵی بکەن.