ئەمڕۆ

لیستی موچەی مانگی حوزەیران رادەستی بەغدا كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان کەمێک پێش ئێستا رایگەیاند، لیستی موچەی مانگی حوزەیران رادەستی بەغدا كرا.

راگەیاندنی وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، لیستی موچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا
ئاماژەیان بەوەش كردووە، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لیستی موچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بە شارستانی و سەربازییەوە ئامادەکرا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 29.6.2024 سەرجەم لیستەکان لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا.

ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی راسپارد لیستی موچەی...

ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی راسپارد لیستی موچەی مانگی شەش بنێرێت بۆ بەغدا