دیمهنێكى ئه‌و شوێنه نوێیه‌ى بۆ فڕێدانى زبڵ و خاشاكى ته‌قته‌ق ده‌ستنیشان كراوه، به‌ڵام شاره‌وانى ده‌ڵێت، چه‌ند هاوڵاتییه‌ك رێگرن... وێنه: شاره‌وانى ته‌قته‌ق
شاره‌وانیش سووره له‌سه‌ر شوێنه نوێیه‌كه
چه‌ند هاوڵاتییه‌ك رێگرى له فڕێدانى زبڵ و خاشاكى ته‌قته‌ق ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى ته‌قته‌ق کێشەی فڕێدانى زبڵ و خاشاکى له‌و شوێنه نوێیه بۆ دروستبووه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بۆ دوورخستنه‌وه‌ى مه‌زبه‌له له ناوه‌ندى ناحیه دیاری كردبوو.
شاره‌اونى ده‌ڵێت، دوای ئەوەی کاروانی یەکەم و دووەمی ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیای پاککەرەوەی سەر بە شارەوانی هەستان بەفڕێدانی خۆڵ و خاشاک لەشوێنی نوێی دیاریکراو لە ناوچەی (کەوردیان) لەلایەن چەند هاوڵاتییەکەوە رێگریان لێ‌کرا و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کێشە دروست ببێت لە فرێدانی زبڵ و خاشاک لەسنوری شارەوانیمان.
ئەو مەزبەلەیه‌ی ئێستا له ناوچەی (کەوردیان) کە بە دووری 3.8 كیلۆمه‌تر لە دووری شار ده‌ستنیشان كراوه.
سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى ته‌قته‌ق ده‌ڵێت “بەهیچ شێوەیەک رێگا نادەین مەزبەلەی گەورە بگەڕێتەوە بۆ ناوشار و سوورین لەسەر ئەوەی دەبێت لەشوێنی دیاریکراو و گونجاوی خۆی بێت کە بەشێوەیەکی یاسایی لەلایەن هۆبەی کشتوکاڵی تەقتەقەوە دەستنیشان کراوە و شیاوە بۆ فڕێدانی زبڵ و خاشاک”.
به‌قسه‌ى شاره‌اونى ته‌قته‌ق، شوێنی پێشتری مەزبەلەی گەورەی تەقتەق بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر تیایدا ببوە هۆی مەترسی بۆ سەر ژینگە و تەندروستی خەڵکی تەقتەق و ئەم دوکەڵ و پیسییە ببوە مایەی مەترسی و زیان بۆ تەندروستی هاوڵاتیان، بۆیه بڕیاریاندا شوێنه‌كه له‌ناوه‌ندى شار دوور بخه‌نه‌وه.