دیبەیتیان هەبوو

راپرسییەکی CNN: ترەمپ لە بایدنی بردەوە

964+

ژووری هەواڵ

لەدوای دیبەیتی نێوان جۆ بایدن و ترەمپ، ئەنجامی راپرسییەکانی سی ئێن ئێن لە بەرژەوەندی ترەمپن، باس لەوە دەکرێت 67٪ـی ئەوانەی بینەری دیبەیتەکە بوون وتویانە کە ترەمپ ئاستێکی باشتری پێشکەشکردووە و ٪33ـیش گوتوویانە بایدن باشتر بووە.

بەڵام بەپێی راپرسییەکی دیکەی سی ئێن ئێن، رێژەی 81٪ـی تەماشاکەرانی دیبەیتی نێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن بۆچوونی خۆیان نەگۆڕیوە لەبارەی ئەوەی کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەنگ بە کێ دەدەن، 14%ـی تەماشاکەرانیش وتوویانە دیبەیتەکە وای لێکردوون بیربکەنەوە و 5٪ بەتەواوی مەیلیان گۆڕاوە.

لایەنگرانی جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ، بە رێژەیەکی یەکسان وتویانە کە بۆچوونیان لەبارەی ئەوە گۆڕاوە کە دەنگ بە کێ دەدەن.

48%ـی بینەرانی دیبەیتەکە دەڵێن ترەمپ باشتر مامەڵەی لەگەڵ نیگەرانییەکان کردووە سەبارەت بە توانای خۆی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پۆستی سەرۆکایەتی، 23%ـش دەڵێن بایدن کاری باشتری کردووە و 22% دەڵێن هیچ کام لە کاندیدەکان نەیانکردووە. 7%ـی دیکە پێیانوابوو هەردوو کاندیدەکە بە هەمان شێوە کاری باشیان کردووە بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییەکان.

بەگوێرەی راپۆرتێکی سی ئێن ئێن زۆربەی ئامادەبووانی دیبەیتەکە لایەنگرانی کۆمارییەکان بوون، بۆیە ئەمە کاریگەری لەسەر ئەنجامی راپرسییەكان هەبوو و 48% دەڵێن تەنيا بیر لە دەنگدان بە ترەمپ دەکەنەوە، 40% دەڵێن تەنيا بیر لە دەنگدان بە بایدن دەکەنەوە، 2% دەڵێن بیر لە هەردوو کاندیدەکە دەکەنەوە، 11% دەڵێن بیر لە دەنگدان ناکەنەوە بە هیچ کامێک لە بەربژێرەکان.

دادگای نیویۆرک: ترەمپ تاوانبارەو پارەی داوە بە پۆرن ست...

دادگای نیویۆرک: ترەمپ تاوانبارەو پارەی داوە بە پۆرن ستارەکە