بایی 10 ملیاریش له‌ جێبه‌جێ كردندان

ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر زیاتر له‌ 11 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ درا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ره‌زامه‌ندى دا له‌سه‌ر زیاتر له‌ 11 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌، له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ش له‌سنوورى ئه‌م پارێزگایه‌ له‌ جێبه‌جێكردندان.

به‌پێی ئه‌و ره‌زامه‌ندیانه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ داویه‌تى، بڕى 557 ملیۆن و 488 هه‌زار دینار بۆ جێبەجێکرنی پڕۆژەیەک کە پێشتر لەلایەن سەرۆکایەتی  شارەوانیەوە پێشنیارکرابوو، راستەو خۆ بڕی پارەکە بەنەختینە وەرگیرا.

رەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی بڕی 10 ملیار و 53 ملیۆن دینار بۆ 12 پڕۆژەی پارێزگای هەڵەبجە  کە حەوت پڕۆژەیان لە سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە (ناوەندی پارێزگا) و پێنج  پڕۆژەش لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی هەڵەبجەیە. تەرخانکردن و خەرجکردنی بڕی زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی ماستەر پلانی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە.

ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه‌ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى هه‌رێم له‌ سۆشیاڵ میدیاكه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ و شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت، له‌ ئێستادا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كیشیان

لە بواری جێبەجێکردندان.

له‌ناو ئه‌و پڕۆژانه‌ى ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنیان كراوه‌، رێگاسازی گەڕەکی ئەندازیاران بە بوجەی 252 ملیۆن دینار، كه‌ لەسەر بوجەی فرۆشتنی زەوی، جێبه‌جێده‌كرێت.

پڕۆژەی رێگاسازی  گەڕەکی فەرمانبەران، بە بڕی 475 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی فرۆشتنی زەوی لە قۆناغی سپاردنە بە کۆمپانیا.

پڕۆژەی ئاوەڕۆی تاقتاقان بە بودجەی 15 ملیۆن  دینار لەسەر بوجەی داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە و  پڕۆژەی خزمەتگوزاری 361 خانووی وارسی شەهیدان بە بودجەی هەشت ملیاردینار له‌سه‌ر بوجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و دروستكردنى باخچەی ساڵمەندان بەبڕى 50 ملیۆن دینار و رێگاسازی حەمەوغانیش بە بودجەی دوو ملیار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ى پەرەپێدانی هەرێمەکان (پارێزگاکان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.

شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ 39 زه‌وى روكن و نایابی فرۆشت

شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ 39 زه‌وى روكن و نایابی فرۆشت