دەوترا کوژراوێک هەیە

تەقە لە تاکسییەک کرا و ژن و پیاوێک بریندارن

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

هەرچەندە وا بڵاوکرایەوە کە بەهۆى تەقەکردن لە تاکسییەک لە دووڕیانى کۆمەڵگاى شاخۆڵانى سەر بە هەولێر، شۆفێرەکەى کوژراوە، بەڵام 964 سۆراغى هەواڵەکەى کرد و دەرکەوت دوو بریندار هەیە و کوژراو نییە.

بەپێى زانیارییەکان، رووداوەکە ئێوارەى ئەمڕۆ روویداوە لە دووڕیانى شاخۆڵان و تەقە لە تاکسییەک کراوە و  دوو کەس پێکراون، کە ژن و پیاوێکن.

مەقەدەم ئەردەلان، وتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە 964ـى وت، “ئاگادارى رووداوەکەین، تیمەکانی ئێمە خەریکی بەدواداچوونی ئەم بابەتەن، بەڵام ئەوەی ئێمە ئاگادارین هیچ کەسێک نەکوژراوە”.

هێشتا دیار نییە كێ تەقەی لە تاكسییەكە كردووە و هۆكارەكەی چییە.

لەلای خۆیەوە سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بە964ـى وت، ژنەکە ئێستا لە بەشی تیشکە و تەندروستی باشە، بەڵام شۆفێرەکە کە پیاوێکە، تەندروستی جێگیر نییە و لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکییە.

نوێكرایەوە  10:26

سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر بە 964ی راگەیاند، شۆفێری تاكسییەكە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەست دا.

کۆمەڵگای شاخۆلان لە رووی کارگێرییەوە سەر بە ناحیەی بەحرکەیە، بەڵام دەکەوێتە سەر رێگای هەولێر- دهۆک.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

شەڕەتەقەیە و دوو کەس کوژران

شەڕەتەقەیە و دوو کەس کوژران