دوو مانگ بەردەوام دەبێت

زانکۆی سلێمانی بۆ یەکەم جار خولی زمانی چینی دەکاتەوە

964+

ژووری هەواڵ

بۆ یەکەم جار لە زانکۆی سلێمانی خولی فێربوونی زمانی چینی کرایەوە، خوێندکاران و فەرمانبەران و بازرگانان دەتوانن بەشداری لە خولەکەدا بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.6.2024، زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، خولەکە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت لەناو کلاس دوو مامۆستا تەرخانکراون بۆئەوەی وانە بڵێنەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، جگە لەو دوو مامۆستایەی کە لە نێو هۆڵی خوێندن دەبن، دوو مامۆستاش بەشێوەی ئۆنلاین، کە خۆیان چینین و “ئەزمونێکی زۆریان هەیە” وانە دەڵێنەوە.

د. کاوە جەمال، یاریدەدەریی سەرۆکی زانکۆ رایگەیاند، “لە داهاتوودا رەنگە زمانی چینی رۆڵێکی سەرەکی ببینێت لە جیهاندا شانبەشانی زمانی ئینگلیزی”.

د. سەروەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی چین لە زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، خولەکە لەناو زانکۆی سلێمانی لەکاتی بەیانیان و ئێواران دەبێت و تێیدا خوێندکاران و فەرمانبەران و بازرگانانیش بەشدارن.

دەشڵێت، “ئەم خولە زۆر گرنگی هەیە، چونکە ئێستا لە جیهاندا خەڵکێکی زۆر هەوڵ دەدەن فێری زمانی چینی بن، لەبەرئەوەی دووەم وڵاتی بەهێزە لە رووی ئابورییەوە و کلتورێکی دەوڵەمەندی هەیە”.

کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی متمانەی هەڵسەنگاندنی جی...

کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی متمانەی هەڵسەنگاندنی جیهانیی پێبەخشرا