هەفتەی داهاتوو

دووەم وەجبەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

ھەفتەی داھاتوو وەجبەی دووەمی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت، کە بڕەکەی 20 ملیار دینارە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.6.2024، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیاران هەندێک رێکاری بانکی ماوە و هەفتەی داهاتوو رێکارەکان تەواو دەبن و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

پێشتریش بڕی شەش ملیار دینار دوای گەیشتنی لە بەغداوە، بەسەر ئەو جوتیارانەدا دابەشکرا، کە گەنمەکەیان رادەستکردووە.

بۆ ئەمساڵ تا ئێستا، جوتیارانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 210 هەزار تۆن گەنمیان رادەستی سایلۆکان کردووە لە هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە.

بۆ ئەمساڵ، لە سەرجەم هەرێمى کوردستاندا 700 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت، لەو ژمارەیەدا 43%ـى بەر پارێزگاى سلێمانى دەکەوێت.

جوتیارانی کۆیە گەنمەکانیان لەسەر جادە روو کردووە

جوتیارانی کۆیە گەنمەکانیان لەسەر جادە روو کردووە