رۆژانە لە پارك و باخچە و دوورگەناوەندی و ناوچە سەوزاییەكان نزیكەی 37 تۆن خۆڵ و خاشاك كۆدەكرێنەوە و چارەسەر دەكرێت.
بە رێژەى 25%
ئەو پڕۆژانەى رووبەرى سەوزاییان نییە دەبێت لە شوێنێکى دیکە دار بڕوێنن
964+
پەروەر خۆشاو
هەموو پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون و پیشەسازى و بازرگانی کە رووبەری سەوزاییان نییە یا لەرێژەی ستاندارت کەمترە، ناچار دەکرێن لە شوێنێکى دیکە رووبەرێک سەوز بکەن.
دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر بە 964ـی وت”هەموو ئەو پڕۆژانەى بنیادنراون و رێژەى سەوزاییان نییە یان کەمترە لەو ستانداردەى ئێمە دامان ناوە، دەبێت لە شوێنێکى دیکە رووبەرێک سەوز بکەن کە ئێمە بۆیان دیارى دەکەین”.
بەپێى یاسا و رێنماییەکانى دەستەى ژینگە، دەبێت 25%ـى هەر پڕۆژەیەکى (نیشتەجێبوون، بازرگانى، پیشەسازى)، سەوز بکرێت و دارى تێدا بڕوێنرێت، بە وتەى دڵشاد هیرانى، ئەگەر هاتوو پڕۆژەیەک 15% سەوز کرابوو ئەو 10%ـەى ماوە، دەبێت لە شوێنێکى تر سەوزى بکات.
“تائێستا 100 بۆ 150 پڕۆژە ناچارکراوون رووبەرێک کە بەڕیوەبەرایەتی ژینگە بۆیان دیاری دەکات نەمام بڕوێنن و سەوزی بکەن”، دڵشاد هیرانى واى وت.
وەک باسى دەکات، بە نووسراوی فەرمی وەزارەتەکانی، ئەوقاف، تەندروستی و پەروەردەیان ئاگادار کردووەتەوە لە هەر مزگەوت یا نەخۆشخانە یاخود قوتابخانەیەک رووبەری سەوزاییان نەبێت، ئەو خاوەن پڕۆژانە دەبێت لەو شوێنەی دار و درەخت بڕوێنن.
بەگوێرەی رێنمایەکانی بەڕێوەبەرایەتی ژینگە، مەرجە دارەکان لە هەر چوار وەرز سەوزن بن، ئاوی کەمیان بوێت، لەگەڵ کەشوهەوای ناوچەکەى گوونجاو بێت و وەرینی گەڵایان کەمبێت.
جۆرەکانی وەک داری سنەوبەر، ئاکاسا و زەیتون بۆ ژینگەی کوردستان گوونجاوە.