بچن بۆ شارەوانی

پارکەکەی سەیدسادق بۆ چوار ساڵ بە کرێ دەدرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

ماوه‌ى هه‌شت ساڵه‌ پارکی گشتیی سەیدسادق به‌ كه‌ڵكی شوێنى پشوودان نه‌ماوه‌، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی شارەوانی سەیدسادق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، “ئاگاداری هاوڵاتیان و کۆمپانیا و سەرمایەدارەکان دەکات کە هەڵدەستێت بە کرێدانی پارکەکە بۆ ماوەی چوار ساڵ”.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، “هەرکەسێک ئارەزوومەندە رۆژی یەکشەممە 30.6.2024 کاتژمێر 10:00ی بەیانی، لە شارەوانی ئامادەبێت لەگەڵ هێنانی بارمتەی یاسایی بەڕێژەی %25 بە چەکی پەسەندکراو”.

پارکه‌كه‌ 11 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروستکراوە و تەنیا له‌ سێ ساڵی سەرەتای هاوڵاتیان سوودیان لێ بینیوه‌، سەرجەم یارییه‌کان، کۆشک و بەشێکی کورسی و نافورەکان شکاون و تێکدراون و بووەتە جێگای ئاژەڵانی بێلانە.

به‌ پێی ئامارێك كه‌ له‌ ساڵى 2017 ئه‌نجام دراوه‌، 120 هه‌زار هاوڵاتى له‌ سەیدسادق ده‌ژین، له‌ رێكه‌وتى 2.12.2007 یش بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران له‌ ناحیه‌وه‌ كراوه‌ بە قەزا.

دەقی نوسراو و داواکاری بەکرێدان؛

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):