نرخەکەشی دیار نییە

تا کۆمپانیاکان گرێبەست نوێنەکەنەوە گەشتی عەمرە ئەنجام نادرێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

ئەو کۆمپانیایانەی لە هەرێم و سعودییەوە گەشتیار بۆ عەمرە دەگوازنەوە مۆڵەتەکانیان تەواو بووە، حەج و عەمرەی هەرێم دەڵێت، پێویستە سەرجەمیان گرێبەستەکانیان نوێ بکەنەوە.

ساڵانە بەر لە وادەی هاتنی جەژنی قوربان و وەستانی گەشتی عەمرە، گرێبەستی کۆمپانیاکان کە هاوڵاتیان دەگوازنەوە کۆتایی دێت و دوای جەژنی قوربانیش دەبێت بچن تازەی بکەنەوە.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرەی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، گرێبەستی سەرجەم کۆمپانیاکانی هەرێم و سعودییەش کۆتاییان هاتووە و پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ نوێکردنەوەی.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، 300 کۆمپانیای هەرێم و سعودییە گەشتی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ سعودییە بە مەبەستی ئەنجامدانی عەمرە رێکدەخەن.

سەبارەت بە نرخی گەشتی عەمرە، وتەبێژی حەج و عەمرەی هەرێم وتی، “نرخەکان جارێ دیار نین و بەپێی خزمەتگوزاریی کۆمپانیاکان دیاری دەکرێن”.

ئەمساڵ نزیکەی 30 حاجیی هەرێم لە کاتی ئەنجامدانی فەڕیزەی حەجدا گیانیان لە دەست دا، کاروان ستوونی دەڵێت، “هەر کۆمپانیایەک بزانین کەمتەرخەم بووە و ئاشکرا ببێت سزا دەدرێت و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت”.

لە کاتی حەج و عەمرەدا زمانی کوردی بەکاردەهێندرێت

لە کاتی حەج و عەمرەدا زمانی کوردی بەکاردەهێندرێت