هاوشێوەى نەورەسەکانى دەریاچەى دوکان

نەورەسەکانى بەنداوى موسڵ تووشى مرداربوونەوەى بە کۆمەڵ بوون

964+
زەید کۆچەر- دهۆک

هاوشێوەى نەورەسەکانى دەریاچەى دوکان، نەورەسەکانى بەنداوى موسڵیش تووشى مرداربوونەوەى بەکۆمەڵ بوون.

تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکی مرداربوونەوەى ئەو ژمارە زۆرەى نەورەسەکان نازانرێت، ڤێرتێرنەرى دهۆک سەرقاڵى لێکۆڵینەوە و وەرگرتنى سامپڵن بۆ گەیشتن بە زانینى هۆکارەکە.

بەپێى ئەو دیمەنانەى لە چاوى کامێراى 964 دەرچووە، دەیان نەورەس مرداربوونەتەوە و ژمارەیەکى زۆریى بێچووش کە هێشتا لەناو هێلکەدان و نەتروکاون مرداربوونەتەوە.

پەیامنێرى 964 نمونەى دوو لە باڵندەکان مرداربوویەک و نەخۆشێک بۆ ڤێرتەرنەرى دهۆک دەبات و دەیەوێت لە هۆکارەکەى بکۆڵێتەوە.

دکتۆر نیشتیمان عارف، بەڕێوەبەری ڤێرتێرنەرى دهۆک بە 964ـى وت، دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە لیژنەیەکمان پێکهێنا بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەین و بزانین هۆکارى مرداربوونەوەى ئەم هەموو باڵندەیە چییە.

جەختیشى کردەوە، وەک ڤێرتەرنەرى دهۆک کار لەسەر ئەو سامپڵانە دەکرێت کە لەلایەن پەیامنێرى 964ـەوە بە دەستیان گەیشتووە.

وەک باسى دەکات، تا نەگەن بە ئەنجامێک ناتوانن هیچ لەبارەى مرداربوونەوەى نەورەسەکان بڵێن.

دەردی مرداربوونەوەی نەورەسەکان ئاشکرا بوو

دەردی مرداربوونەوەی نەورەسەکان ئاشکرا بوو

مرداربوونەوەى نەورەسەکانى بەنداوى موسڵ لە کاتێکدایە، لەماوەى رابردوودا، نەورەسەکانى دەریاچەى دوکان توشى مرداربوونەوەى بەکۆمەڵ بوون و دەرکەوت کە هۆکارەکەى ئەنفلەوەنزاى باڵندە بووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح