بۆنەی بۆ رێكده‌خرێت

یادی 100 ساڵەی لەدایکبوونی “دایكی كوردان” ده‌كرێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

دواین جار لە پەرلەمانی کوردستانەوە جیاوازترین دیمەنی ساڵیادی کۆچی دوایی دانیال میتران بینیرا، کاتێک هەموو ئەندامانی پەرلەمان بە بێدەنگ وەستان و شاشەی پەرلەمان بوو بە وێنەی ئەو خانمە کۆچکردووە.

بەڵام، ئەمساڵ پێچەوانەیە وا بڕیارە لە 100 ساڵەی لە دایکبوونی لە هەولێردا چالاکی هونەری بەڕێوەبچێ.

سەد ساڵەی میتران

شاندێکی کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە هەولێر سەردانی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد، وەزارەتەکە لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “وێڕای هێنانەبەرباسی یاد و رۆڵی دانیال میتران، دۆستی دێرینی كورد، ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، كە لە 29ی تشرینی یەكەمی 2024، یادی سەد ساڵەی لەدایكبوونی دانیال میترانە”.

بۆ ئەو مەبەستە كونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر بە نیازە چەند چالاكییەكی كولتووری و هونەری بەڕێوەبەرن، لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، “وەزیری رۆشنبیری و لاوان پشتیوانی وەزارەتی بۆ سەرخستنی سەرجەم چالاكییەكانی تایبەت بەو یادە دەربڕیوە”.

میتران کێیە؟

دانیال میتران لە دایكبووی ساڵی 1924ـی فەڕەنسایە یەكێكە لە  ناوە دیارەکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی فەڕەنسا لە شەڕی جیهانی دووەم رۆڵێكی گرنگی بینیوە، هەروەها هاوسەری سەرۆكی پـێشـوو فڕانسوا میترانە.

لە 28ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 1944 ژیانی هاوسەری لەگەڵ فرانسوا میترانی سەرۆكی پێشووتری فڕەنسا پێك دێنێت و خاوەنی سێ منداڵن، لە ساڵی 1981 دانیال میتران هاوكاری سێ رێكخراوی تایبەت بە منداڵان و كەمئەندامان دەكات و لە ساڵی 1986 رێكخراوی فرانس لیبێرتی دادەمەزرێنێت.

میتران، کە بە دایکی کوردان ناسراوە، بەرەبەیانی رۆژی 22ـی 11ـی 2011 كۆچی دوایی كرد لە پاش چەند ڕۆژێـك لەوەی گەیەنرابووە نەخۆشـخانە لە پاریس. ئەوەی یارمەتی دا لە پـێناسەكردنەوەی رۆڵی خانمی یەكەم. هەروەها ناسراوبوو بە كارە مرۆیـیەكانی و پشـتیوانیكردنی لە خەڵكی بێ دەسەڵات.

لە ژیانیدا پشتیوانی لە نەتەوەكانی وەك كورد و تبتەكان كردووە، لە هەرێمی كوردستان چەندان شوێن بەناوی ئەو ژنە كراوە، وەك قوتابخانە و شەقام و ناوەندی زانستی و لێكۆڵینەوە و گەلەری و لە چاپدانی چەندان كتێب لەسەر بیركردنەوەكانی میتران.

باڵیۆزی فەرەنسا لە سلێمانی: ئەم شوێنەی تێیداین زۆر گرن...

باڵیۆزی فەرەنسا لە سلێمانی: ئەم شوێنەی تێیداین زۆر گرنگە