گەرما نەخۆشی کەڕووی لەناو باخە هەنارەکانی هەڵەبجەو شارەزوور بڵاوکردوەتەوە. وێنە:964
هۆکارەکەى ئاشکرا بوو
باخە هەنارەکانى هەڵەبجە نەخۆشن
964+
عومه‌ر فه‌تاح ـ هه‌ڵه‌بجه
گه‌رماى به‌تین و گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌واى ئەمساڵ، نەخۆشی کەڕوویی لەناو زۆربه‌ى باخه هەنارەکانى سنوورى هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و باخه‌وانه‌كانیش داواى چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ن.
ره‌حیم محه‌مه‌د،له ناحیه‌ى سیروانى هه‌ڵه‌بجه خاوه‌نى باخى هه‌نارى پێنج ساڵه‌یه، ئه‌و به 964ـى وت،”دوو هه‌فته‌یه به‌شێكى دار هه‌ناره‌كانى باخه‌كه‌م له‌هه‌ردوو جۆرى ساڵه‌خانى و ئه‌مریكى كه‌ڕوویان كردووه، به‌شێك له‌گه‌ڵاى داره‌كانیش زه‌ردبوون و گوڵ و به‌ره‌كه‌ى ده‌وه‌رێت، دووجۆر ده‌رمانیشم بۆیان بەکارهێناوە هیچ سودێكى نه‌بووه، داواكارم كشتوكاڵ به‌زوویی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه بدۆزنه‌وه”.
به‌پێى ئاماره‌كانى كشتوكاڵ له‌سنورى هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوور نزیكه‌ى 12 هه‌زار دۆنم زه‌وى كراوه به باخی هه‌نار، به‌رهه‌مى ساڵانەش له‌و ناوچانه 40 هەزار بۆ 45 هەزار تۆن مەزندە دەکرێت.
ئومێد ئه‌حمه‌د ئه‌ندازیارى كشتو‌كاڵى له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات گه‌رماو كه‌شوهه‌وا زیاتر كاریگه‌رى له‌سه‌ر جۆرى هه‌نارى ئه‌مریكى هه‌بووه‌و جۆره‌كانى دیكه تائێستا كاریگه‌رى گه‌رمایان له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتووه.
ئه‌و بۆ 964 باسى لەوەکرد، هۆكارى نەخۆشییەکە ئه‌وه‌یه هه‌نارى ئه‌مریكى زۆر ناسكه‌و ئاووگره، شێوازى ئاودێرانى باخه‌وانه‌كانیش نه‌گونجاوه بۆ ئه‌و جۆره، ئه‌وان چاڵیان له‌بنى داره‌كان و به‌چوارده‌وریدا هه‌ڵكه‌ندوه‌و ئاوه‌كه كۆده‌بێته‌وه، ده‌بێت ئاوه‌كه به‌لاى كه‌مه‌وه بۆ نزیكه‌ى 70سم له داره‌كه دووربخرێته‌وه‌و شێوازى ئاودانه‌كه بكرێت به‌ده‌ماندن.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى كشتوكاڵ وتیشى،”جگه له‌گۆرانكارى له‌شێوازى ئاودێران، چه‌ند جۆرێكى ده‌رمان له‌رێگه‌ى رشاندن و كردنه ناو ئه‌و ئاوه‌ى باخه‌كه‌ى پێ ئاو ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ى باخه هه‌ناره‌كان به‌دووربێت له‌و جۆره نه‌خۆشیه‌ى كه ئێستا بڵاوبۆته‌وه”.
لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەو شاره‌زوور به‌گشتى 10 بۆ 15 جۆری دار هەنار هەیە، ناوبانگێكى تایبه‌تى هه‌یه، ده‌نك گه‌وره‌و ئاودارن، جگه‌له‌وه‌ى له‌ناوخۆدا ده‌فرۆشرێت به‌شێكیشى لێ ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح