یه‌كێكیان له ده‌شتى شه‌مامك به گولـله كوژرابوو
به‌م شه‌وه دوو ته‌رم له پزیشكى دادى هه‌ولێر بوون
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئه‌مشه‌و هه‌واڵى بوونى دوو ته‌رم له پزیشكى دادى هه‌ولێر، په‌یامنێرى 964ـى گه‌یانده ئه‌و شوێنه، ده‌ركه‌وت یه‌كێك له‌و ته‌رمانه گه‌نجێك بووه له گوندى دوسته‌په‌ى ده‌شتى شه‌مامك به گولـله كوژراوه.
كه‌سێكى نزیكى ئه‌و گه‌نجه بەناوی دیار نەجیم به 964ـى وت، نازانن هۆكارى كوشتنه‌كه‌ى چییه و كێشه‌ى له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكیش نه‌بووه.
وتیشی “به‌نیازین له سبه‌ینێوه داواى یاسایی تۆمار بكه‌ین”.
سه‌باره‌ت به ته‌رمى دووه‌میش، كاتژمێر 8:35 خوله‌كى ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كى فه‌رمانبه‌ران به‌هۆى له‌حیمكردنى تانكى نه‌وت ئاگر دروستبووه و جگه له‌و كه‌سه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بووه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن