هەولێر

ئاگر کەوتەوە و کەسێک گیانی لەدەست دا

+964
پەروەر خۆشناو

لە ئەنجامی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر، کەسێک گیانی لە دەست دا و کەسێکی دیكەش بە سووکی بریندار بوو.

ئەمشەو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر، لە ئەنجامی کاری لەحیمكردنی تانكییەكی نەوت، کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیكە بریندار بوو.

بە گوێرەی زانیارییەکانی شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە گرووپی رۆژنامەنووسان، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، پیاوە و تەرمەکەشی بۆ پزیشکی دادی هەولێر گواستراوەتەوە.
964 پەیوەندی بە وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

زانیاری دێت…