گۆرانیبێژ ئەحمەد خەلیل
“کورد ئاوازدانەری باشی نییە و من مۆدێلی لایڤم داهێناوە”
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەحمەد خەلیل بۆ جەژن گۆرانییەکی ئوم کەلسوم و حەسەن زیرەکی نوێ کردەوە و قەولیشی داوە بەمزووانە چەند بەرهەمێکی نوێ بڵاوبکاتەوە و دەشڵێت، من مۆدێلی لایڤم داهێنا.
ئەحمەد خەلیل لەگەڵ هونەرەکەی لە وەرزشکردن و یاری بۆکسێنگ بەردەوامە و یەک تۆزی مابوو بە بۆکس لە کامێرای 964 بدات و تا پێمان بڵێ بە توانا بووە، ئاشکراشی کرد سەرقاڵی ئامادەکردنی چەند بەرهەمێکی نوێیە.
دەربارەی بەردەوام بەکارهێنانی ئاوازی گەلان لە بەرهەمەکانی، ئەحمەد خەلیل تایبەت بە 964 وتی، “ئێمە ئاوازدانەری باشـمان نییە و هەشمان بێت هێندە چالاکی نییە و بۆیەش ئاوازی گەلان بەکاردەهێنم و پێشم وایە لای ئێمە گەورە کراوە، دەنا هیچ کێشەیەکی نییە”
ئەحمەد خەلیل، یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی ساڵانێکە لایڤ موزیک دەکات و هەوادارێکی تایبەت بەردەوام ئامادەی ئاهەنگەکانی دەبن، ئەو دەڵێت، مۆدێلی لایڤی داهێناوە و سەردەمانێک رەخنەیان لێگرتووە.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح