گرافیک 964
لە سنووری پێنجوێن
منداڵێکی سێ ساڵان لە حەوزێکی ئاودا خنکا
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
شەوی رابردوو منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ و نیو لە گوندی میراوای سەر بە قەزای پێنجوێن کەوتووەتە ناو حەوزێکی ئاو و خنکاوە.
نەوزاد ساڵح مامی ئەو منداڵەی کە لە حەوزی ئاوەکەدا خنکاوە بە 964ـی وت، شەوی رابردوو منداڵەکە دیار نەماوە و دوای گەڕانێکی زۆر لە ناو حەوزێکی ئاوی نزیک ماڵی خۆیان دۆزیویانەتەوە.
باسی لەوەشکرد، ئەو حەوزە چواردەوری بەربەست کراوە و تەنیا بەمەبەستی ئاودێری بەکارهێنراوە، بەڵام منداڵەکە چووەتە ئەودیو تەلبەندەکە و خزاوەتە ناو حەوزەکەوە و خنکاوە.
باسی لەوەشکرد، رووداوەکە درەنگانێکی شەو روویداوە و دوای رووداوەکە منداڵەکەیان بردووەتە نەخۆشخانە و راپۆرتی پزیشکیان بۆ ئەنجامداوە.
لەسەر ئەم هەواڵە 964 هەشت جار پەیوەندی بە نەخۆشخانەوە کرد، بەڵام وەڵامیان نەبوو.
پێداچوونەوە: توانا نەقی