کەمێک دابەزیوە

نرخی نەوت لەسەرووی 85 دۆلارە

964+

توانا نەقی

نرخی نەوت هەر لەسەرووی 85 دۆلارە دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەرزترین ئاستی خۆی تۆمار کرد.

به‌ پێی داتاکانی بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە 85 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەڕێژەی 0.6% لە چاو دوێنێدا بەرزتر بووتەوە.

نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا بە 81 دۆلار و 38 سەنتە و ئەمیشیان بە رێژەی 0.19% لەچاو دوێنێدا دابەزینی بەخۆوە بینیوە.

م نرخەی ئێستا نەوت بەراورد بە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دابەزینی بەخۆوە بینیوە چونکە لە چاو شەش مانگی رابردوودا چووە بەرزترین ئاستی خۆی.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت بۆ بڕیارێکی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس دەگەڕێتەوە، کە رۆژی دووی ئەم مانگە بڕیاریان دا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی سێ ملیۆن و 660 هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنەوە.