گرافیک؛ 964+
8 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه
چاره‌نووسی 11 كه‌سه بێسه‌روشوێنبووه‌كه‌ى یه‌خته نقوم بووه‌كه ئاشكرا بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی سۆراغى 964 چاره‌نووسى ئه‌و 11 كه‌سه بێسه‌روشوێنبووه‌ى كه له یه‌خته نقوومبووه‌كه کەناراوەکانى تورکیا بەرەو ئیتاڵیا بوون، ئاشكرا بوو، هه‌شت كه‌س له‌وانه گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سی دیكه‌شیان له نه‌خۆشخانه‌ن.
11 كه‌سه‌كه، ئه‌ندامى دوو خێزانن كه بریتین له ژن و مێرد و سێ له منداڵه‌كانیان كه خه‌ڵكى ناحیه‌ى هیرانن و خێزانه‌كه‌ى دووه‌میش بریتین له ژن و مێرد و چوار له منداڵه‌كانیان كه خه‌ڵكی گوندى دۆرێی سه‌ر به هه‌مان ناحیه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كه‌سوكارى یه‌كێك له‌و خێزانه بێسه‌روشوێنبووانه به 964ـى وت، له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له وڵاتى ئیتاڵیاوه، پێیان راگه‌یه‌ندراوه كه هه‌شت كه‌س له‌و دوو خێزانه به‌هۆى نقوومبوونى یه‌خته‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وتیشی “سێ كه‌سه‌كه‌ى دیكه‌ش له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌م وڵاته‌ن له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستى دان”.
ئه‌وانه‌ى رزگاریان بووه له‌و دوو خێزانه بریتین له دایك و كوڕێكى یه‌كێك له خێزانه‌كان و ئه‌وه‌ى دیكه‌ش ته‌نیا كچه له‌ناو خێزانه‌كه‌ى به‌سه‌لامه‌تى ماوه‌ته‌وه.
شەوى پێنجشەممەى رابردوو یه‌خته‌كه لە کەناراوەکانى تورکیا بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتووە و به‌پێی زانیارى نوێ لەسەر یەختە نقومبووەکەى دەریاى ناوەڕاست كه کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، 11 کەس رزگارکراون و کەسێک گیانى لەدەستداوە و 49 کەسیش بێ سەروشوێنن کە زۆربەیان خەڵکى باشورى کوردستان و رۆژهەڵاتى کوردستانن.