گلەییان هەیە
کەلارییەکان هەڵەبجە و هەورامانیان ئاوەدان کردەوە
964+
عومه‌ر فه‌تاح ـ هه‌ڵه‌بجه
پشووی جەژنی قوربان جارێکی دیکە قەرەباڵغی خستەوە ناوچە گەشتییارییەکانی هەڵەبجە و هەورامان.
بەشی زۆری گەشتیارەکان عەرەبن و هاتوونە هاوینەهەواری زەڵم و دەیانەوێت کاتێکی خۆش بەسەربەرن، بەشێکی دیکەی گەشتیارەکان لە کەلارەوە هاتوون.
كاروان عه‌بدوڵڵا، گه‌شتیارێکه له كه‌لاره‌وه هاتوه‌ته سه‌یرانگاى زه‌ڵم، به 964ى وت ، سەیرانگاکە خۆشە و ئاوێکی خاوێنی هەیە ، دوکاندارەکان مامەڵەیان خۆشە لەگەڵ گەشتیارەکان، بەڵام پێویستە گەشتیاران زیاتر پاکوخاوینی شوێنە گەشتییارییەکان رابگرن.
بەشێکی گەشتیاران گلەییان لە نرخی شتەکان هەیە و دەڵێن گرانە، بە تایبەتی گەراجی وەستاندنی ئۆتۆمبێل.
به‌پێى ئامارێكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه، ژمارەی گەشتیار بۆ سەیرانگاکانی ناوچه‌كه به‌راورد به ساڵى رابردوو زیادیکردووە، لە رۆژی یەکەم و دووه‌مى جەژندا نزیكه‌ى 40 هەزار گەشتیار، کە زۆربەیان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتبوون، روویان لە 10 ناوچه‌ى گه‌شتیارى و سەیرانگا كردووه.
پێداچوونەوە : سۆما حەکیم زادە