دواى ماوەیەکى زۆر لە بێدەنگى

کەژێ بە شیعر و ئاوازی زیاد ئەسعەدی مامی گەڕایەوە

964+

پەرى ساڵح

خانمە گۆرانیبێژی لاو کەژێ هاوتا بە یادی مامی کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە بەناوی “زەماوەند” دەشڵێت: خۆشەویستی مامم وایکرد نوێی بکەمەوە و کارەکانی جوان و تایبەتن.

کەژێ هاوتا ماوەیەکی زۆرە هیچ بەرهەمێکی نوێی بڵاونەکردووەتەوە بەتایبەت پاش مەرگی باوکی هاوتا ئەسعەد، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “کلیپی زەماوەند وتنەوەی چەند گۆرانییەکی مامم زیاد ئەسعەدە، هەندێکیشیان لەلایەن هونەرمەندانی ترەوە وەک ئەژدەر وەهبی وتراوە و مامم کاری بۆ کردوون، منیش لە خۆشەویستی ماممەوە دووبارە نوێم کردەوە و لە قەرەداغ کلیپی بۆ کراوە”.

کلیپی زەماوەند لەلایەن ئارام سەردارەوە کاری موزیکی بۆ کراوە، ئەمشەوە کاتژمێر 10.30 خولەک بڵاویکردەوە.

کەژێ هاوتا لەدایکبووی شاری هەولێرە، کچی هونەرمەندی کۆچکردوو هاوتا ئەسعەدە و برازای زیاد ئەسعەدى هونەرمەند و ئاواز دانەرە، لە سەرەتاکانی تەمەنییەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و زیاتر گۆرانیەکانی مامی دووبارە دەکاتەوە.

هونەرمەند هەڵوێست لە سکرینشۆتەوە نهێنی دەدرکێنێت

هونەرمەند هەڵوێست لە سکرینشۆتەوە نهێنی دەدرکێنێت