بە موزیک و گۆرانی

لە مەلەوانگەیەکی کۆندا پارێزگاری لە ئاو دەکەن

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

لە سلێمانی، بۆ پارێزگاریکردن لە ئاو چەند موزیکسیان و گۆرانیبێژێک “بوکەکانی باران” لەناو مەلەوانگەیەکی کۆندا نمایش دەکەن.

جیاواز لە هەموو نمایشێک لەناو مەلەوانگەكەدا هاوشێوەی فیلمێکی ترسناک گوێبیستی گۆرانی و موزیک دەبیت، لەولاشەوە خانمێک سەما دەکات، ئەمە نمایشی بوکەکانی بارانە کە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە سلێمانی نمایش دەکرێت.

بینایی شۆرش، بەرهەمهێنەری پرۆژەکە بە 964ـى وت “دەمانەوێت خەڵک هۆشیار بکەینەوە لە مەترسی نەمانی ئاو، نمایشکە لەلایەن حەوت کەسەوە دەکرێت و دیالۆگێکی کلتوریە و پێشتر لە هۆڵەندا پێشکەشکرا”.

پرۆژەکە تا ئێستا تەنیا لە سلێمانی نمایشکراوە و دیارنییە پلانی داهاتوویان لە کام شارە، لە سلێمانی و بەسرە و بەغدا و هەولێر و هۆڵەنداوە نمایشیکاران بەشدارییان کردووە بە هەردوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجی.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

شانۆیی

شانۆیی "رووتبوونەوە" لە سلێمانی نمایش دەکرێت