نابێت به‌بێده‌نگى قسه‌بكه‌ن
رێكاره‌كانى په‌یوه‌ندیكردن بۆ زیندانیانی سیاسی كورد توندتر ده‌كرێت
964+
سۆما حەکیم زادە
ئێران له‌رێگه‌ى فه‌رمانگه‌كانى په‌یوه‌ندیكردنه‌وه رێكاره‌كانى په‌یوه‌ندی كردن له نێوان زیندانیانى سیاسی و كه‌سوكاره‌كانیان له ته‌واوى ئێران و به‌تایبه‌تیش بۆ زیندانیانى كورد توندتر كردووه‌ته‌وه و چه‌ندین مه‌رجى بۆ په‌یوه‌ندیكردنیان دیاری كردووه.
به‌شی فارسی ماڵپه‌رى بی بی سی، بڵاویكردووه‌ته‌وه، زیندانیانی سیاسی لە ئێران‌دا لە ژێر فشارێکی زۆردان و ده‌ڵێت “بەم دوایانە پێیانراگەیەنراوە کە پەیوەندییە تەلەفونیەکانیان دەبێ کەم بکەنەوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، نابێت زیندانیان بە بێدەنگی قسە بکەن، یان بە جۆرێکی گوماناوی، ئه‌گه‌ر وابكه‌ن دەستبەجێ کەیسیان بۆ دەکرێتەوە و لە تەلەفۆنکردن لەگەڵ بنەماڵە و كه‌سوكاریان، یاخود کەسانی دیكه، بێبەش ده‌كرێن .
به‌قسه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره، ئەم بڕیارە لەلایەن نیگابانەکانی بەردەم پەیوەندییە تەلەفونیەکان پێیان راگەیەنراوە. هەروەها وتووشیانە، بەهۆی ئەو رەفتارانەیان زیندانیان دۆسیەکەیان چرتر بۆتەوە.