ده‌رمانیان داوه به جوتیاران
كرمه زیانبه‌خشه‌كه‌ى سنوورى رواندز به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و كرمه زیانبه‌خشه‌ى ماوه‌ى زیاتر له هه‌فتەیه‌كه له گوندێكی سنوورى قه‌زاى رواندز بڵاوبووته‌وه، خه‌ریكه به‌ره‌و له‌ناوچون ده‌چێت و به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵیش ده‌ڵێت، ده‌رمانى قڕكه‌ر به جوتیاران دراوه.
كرمه‌كه، ناوى (مه‌لكه‌سه‌ن)ـه، له گوندی گه‌ره‌وانى سه‌ر به‌و قه‌زایه بڵاوبووه‌ته‌وه، هه‌ر زوو جوتیاران هه‌ستیان به زیانه‌كانى كرد و وتیان مه‌ترسیداره و بە دەیان کیلۆمەتر زەوی و دارودرەختی داپۆشیوە، وه‌ك ده‌ریشكه‌وت به‌شێك له دارستانه‌كانى ئه‌م گونده‌ى وشككرد.
په‌یام دڵدار سه‌برى، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى رواندز به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ جوتیارانى ئه‌م گونده ده‌رمانى قڕكه‌ریان بۆ له‌ناوبردنى ئه‌م كرمه پێدراوه و به‌م نزیكانه به‌یه‌كجارى له‌ناو ده‌چێت.
وتیشی “750 په‌مپی كۆڵه‌پشتمان بۆ له‌ناوبردنى ئه‌م كرمه بۆ جوتیاران دابینكرد”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كرمه‌كه تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه‌ته باخه ره‌زه‌كانى ئه‌و گونده كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین گوندى رواندز كه زۆرترین ره‌زى ترێی لێیه.
باسی له‌وه‌شكرد، ته‌مه‌نى ئه‌م كرمه نزیكه‌ى 25 رۆژه به‌ڵام له‌ماوه‌ى مانه‌وه‌یدا زیانى جۆراوجۆر ده‌گه‌یه‌نێت.
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و دار‌و دره‌ختانه‌ى كه گه‌ڵاكانیان له‌لایه‌ن ئه‌م كرمه‌وه خوارون و به‌شێكیشی وشككردوون، ساڵێكى دیكه ئه‌م دره‌ختانه ده‌ژیێنه‌وه، چونكه ته‌نیا كاریگه‌رى له‌سه‌ر گه‌ڵاكانى دروست ده‌كات و ده‌ق و ره‌گه‌كانیان وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به هۆكارى په‌یدابوونى ئه‌م كرمه، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵ وتبووى زۆریى بارانبارینى ئه‌مساڵ هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بووه.