لە گەڕەکێکی کەرکوک

بە قسەی دانیشتوانەکەی هەوڵی داگیرکردنی 42 دۆنم زەوی دەدەن

964+

کاروان ساڵحی -کەرکوک

ژمارەیەک لە دانیشتوانی گەڕەکی جینگڵاوە کە بە بەشێک لە گەڕەکی شۆرجەی کەرکوک دادەنرێت، لە دژی داگیرکردنی پارچە زەوەییەکی ناو گەڕەکەکەیان گردبوونەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 11.6.2024 لە دژی داگیرکردنی پارچە زەویەکی ناو گەڕەکەکەیان کە رووبەرەکەی 42 دۆنمە دانیشتوانی گەڕەکی جنگڵاوە گردبوونەوە و داوادەکەن ئەو پارچە زەویە بکرێت بە قوتابخانە و بنکەی تەندروستی یان باخچە و پارک.

ژنێکی بەتەمەنی گەڕەکەکە کە بە دایک حەیدەر ناسراوە بۆ 964 وتی، “کە منداڵ بووم ئەو  ئەو پارچە زەویە هەبوە هی هاوڵاتیەکی تورکمان بوو پاشان قەرەبوو کرایەوە و ئێستا موڵکی شارەوانیە ،چەند رۆژێک بەر لە ئێستا کەسانێک بە شۆفەڵ و گەڵابە هاتن داگیری بکەن بەڵام رێگریمان لێ کردن و داوادەکەین بکرێت بە پرۆژەیەکی خزمەت گوزاری سەرجەم دانیشتوانی گەڕەکەکە سودی لێ ببینن”

فەلاح یایچی قایمقامی کەرکوک و سەرۆکی لیژنەی زیادەڕۆیی بە 964ـی وت، دوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن هاوڵاتیانەوە دەست بەجێ گەیشتینە ئەو شوێنە و بڕیاری راگرتنیماندا و بەو پێیەی ئەو زەویە موڵکی شارەوانی کەرکوکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

داوای چۆڵ کردنی بازاڕێکی کەرکوک دەکرێت

داوای چۆڵ کردنی بازاڕێکی کەرکوک دەکرێت