سەنتەرەکانی شێرپەنجە و شووشتنی گورچیلە کراوە دەبن
18 بڕیار بۆ خزمهتگوزارى تهندروستى له رۆژانى جهژنی قوربان
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی تەندروستی دهڵێت، بۆ ئەوەی لە رۆژانی جەژندا خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی لە نەخۆشخانەكان بەردەوامی هەبێت، 18 بڕیاریان دەركردووه و یهكێك لهبڕیارهكان، پێویسته پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری، پابهندبن.
بهپێى ئهم بڕیارانهش هیچ كهناڵێكی راگهیاندن بۆى نییه بچێته ناو ناوهنده تهندروستییهكان تهنیا له رێگای راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەبێت.
بڕیارهكانى وهزارهتى تهندروستى بۆ رۆژانى جهژنى قوربان:
– دانانی لێژنەی بەدواداچوون لە سەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان.
– بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
– لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
– ئاماری رۆژانە دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێر لە رێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە 8:00ـی بەیانی تاوهکو 8:00ـى بەیانی رۆژی دوایی رەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.
– رۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان رەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.
– ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.
– بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.
– هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت وەڵام بدرێتەوە.
– نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکەن.
– سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
– سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
– تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی 122 بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی 24 کاتژمێری و هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.
– تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.
– تیمەکانی تەندروستی بەهەماهەنگی تیمەکانی ڤێتێرنەری چاودێری شوێنەکانی سەربڕینی ئاژەڵ بکەن و چاودێری مەرجە تەندروستیەکان بکەن.
– پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.
– تیمی تەندروستی لە شوێنە گەشتیاریەکان دابنرێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ باری لەناکاو.