رەشەبا بێ کارەبای کردن
کارەبای گوندی دووسەرە چاککرایەوە
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
كێشه‌ی كاره‌بای گوندی دووسه‌ره‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی داره‌توو لە قەزای بەردەڕەش چاره‌سه‌ر كرا و كاره‌با بۆ هاوڵاتیان گه‌ڕایه‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە 10.6.2024 رەشەبایەکی بەهێز سنووری پارێزگای دهۆکی گرتەوە و لە کاتی نیوەڕۆدا، کێبڵێكی کارەبای نیشتمانی لە گوندی دووسەرەی سەر بە ناحیەی دارەتووی قەزای بەردەڕەشی تێکوپێکدا، زیاتر لە 50 ماڵیشی بێ کارەبا کرد.
گوندی دووسەرە هەرچەندە لە دوێنێوە کارەبای مۆلیدەشیان لەکارکەوتبوو، رەشابەکاش هات و یه‌كجاری بێ کارەبای كردن.
عومەر عەلی، بەرپرسی بەشی چاککردنەوەی کارەبای ناحیەی دارەتوو بە 964ی وت، کێشەیەکی کارەبا بەهۆی رەشەباوە دروست بوو، كه جه‌مه‌لۆنی سه‌ر خانوویه‌ك ره‌شه‌با بردبووی و كێبڵی پچڕاندبوو، به‌مه‌ش لە دوو محاویلەی گەورەدا كێشه هه‌بوو، ژمارەیەکی زۆری خەڵک بێ کارەبا بوون، به‌ڵام تیمه‌كانمان خه‌ریكی چاككردنه‌وه بوون و ئه‌م ئێواره‌یه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا و كاره‌با بۆ هاوڵاتیانی گونده‌كه گه‌ڕایه‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا