پاشماوەی ئاگرەکەی ئاغجەلەر. فۆتۆ: پۆلییسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
50 دار بەڕووش سوتاون
لە ئاغجەلەر هەورەبروسکە بووە هۆی سوتانی 100 دۆنم زەوی
964+
ژووری هەواڵ
لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەر، ئاگرێکی فراوان کەوتەوە و بووەهۆی سوتانی 100 دۆنم پوش و پاوان و نزیکەی 50 دار بەڕوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 10.6.2024، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە هەورەبروسکە بووە و لە سنوری گوندی سۆتکە کەوتووەتەوە.
ئاگرکوێژنەوە و کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە.
دوێنێش لە سنوورى پێنجوێن، هەورە بروسکە 500 دۆنم دارستان و پوش و پاوان دەسوتێنێت و دواتر لەلایەن تیمەکانى پۆلیسى دارستان و هاوڵاتیانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.