سەرۆکی ئۆکراینا

لەسەر تەختەی شانۆوە بۆ سەر تەختی سەرۆکایەتی

+964

ژووری هەواڵ

ڤلادیمێر زێلینسکی، چەند ساڵێک بەر لە ئێستا، دنیا و وڵاتەکەی دەهێنایە پێکەنین، بەڵام ئێستا هەم وڵاتەکەی و هەم دنیاش بۆی دەگرین

تێگەیشتنی ئەم سەرۆکە لە جەنگ و وێناکردنی دنیا و سیاسەت لە چوارچێوەی سینەما و دراماکاندا بوو، هەربۆیە جورئەتی رووبەڕووبوونەوەی پوتینی سەرۆکی رووسیای هەبوو، پێی وابوو هەموو سیناریۆیەک پێویستە کۆتاییەکی هەبێت، بێ ئاگا لەوەی کە ئەم جەنگە ئەمڕۆ 835 رۆژی تێپەڕاندوە و هێشتاش بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.

زێلێنسکی 46 ساڵان، شەشەمین سەرۆکی وڵاتی ئۆکرانیایە و پێنج ساڵی تەواوە حوکمی ئەو وڵاتە دەکات.
لەکاتی دەستبەکاربوونییەوە زێلێنسکی زۆر بە هیواوە دەیڕوانییە ئاییندەی ئۆکرانیا و ئۆکرانییەکان، یەکێک بوو لە چالاکترین سەرۆکەکانی ئەو وڵاتە و رەقیبێکی شێتانەبوو بۆ پرسی گەندەڵی و گەندەڵکاران.