ئەمڕۆ گەنج و پیری بەردەڕەش غاریان دا
+964
زەید کۆچەر – بەردەرەش
ئەمڕۆ لە قەزای بەردەڕەش راكردنێك بەڕێوەچوو، تیایدا ژن و پیاو بە پیر و لاویانە بۆ مەودای سێ کیلۆمەتر رایانکرد.
راكردنەكە لە لایەن دەستەی چالاکوانانی وەرزشی قەزای بەردەڕەش بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگای وەرزشی قەزای بەردەڕەش بەڕێوەچوو، لە شەقامی كۆن دەستیپێكرد تاوەکو بەر دەرگای پەیمانگای تەكنیكی قەزاکە.
بۆ پیاوان مەرجی هەبوو كە دەبێت تەمەنی لە 40 ساڵ كەمتر نەبێت، بەڵام بۆ بەشداریی ژنان هیچ مەرجێکی تێدا نەبووە.
964+ دەزانێت، 39 کەس بەشداری راكردنەكەیان کردووە، کە حەوت کەسیان ژن بوون.
لای خۆیەوە، رەجەب عەبدولڕەحمان، رێکخەری دەستەی چالاکوانانی وەرزشی لە قەزای بەردەڕەش بە تۆڕی 964ی وت “ئەمە یەكەمین كاری وەرزشییە لە سەرتاسەری عێراقدا كە بۆ ئەم تەمەنە رێكخرابێت”.
پەیامنێری تۆڕی 964+ دەڵێت، بە تەمەنترین کەس لە بەشداربووەکان پیاوێکی تەمەن 59 ساڵ بووە و بچوکترینیش کچێکی 10 ساڵ بووە.