پارەی بۆ دابینکراوە

دوو باڵەخانەی کارەبا لە بازیان نۆژەندەکرێنەوە

964+

ژووری هەواڵ

هەردوو باڵەخانەی بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبا و سیانەی كارەبای بازیان نۆژەندەکرێنەوە و لەسەر بودجەی کارەبای سلێمانی پارەی بۆ دابینکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9.6.2024، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ـی كاره‌با هەردوو باڵەخانەی بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبا سیانەی كارەبای بازیان نۆژەندەکرێنەوە.

تێچووی نۆژەنکردنەوەکە 198 ملیۆن و 995 هەزار دینارە و بڕیارە لە ماوەی 180 رۆژدا کارەکانی تەواوبکرێت.

قەزای بازیان لە پێنج شارۆچکە و 58 گوند پێکدێت و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 80 هەزار کەسە و لە ناوەندی قەزاکە نۆ هەزار هاوبەشی کارەبا هەیە.

بازیان دەبێتە خاوەنی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا

بازیان دەبێتە خاوەنی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا