دەستەی دەستپاکی ئاشکرای کردووە

بە بەهای 10 ملیار و نیو دینار گەندەڵی لە تەندروستی کەرکوک کراوە

964+

توانا نەقی

لە تەندروستی کەرکوک بە بەهای زیاتر لە 10 ملیار دینار گەندەڵی ئاشکرا کرا کە لە کڕینی چەندین ئامێری پزیشکی کراوە و دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، گومانی گەندەڵی و زیادەڕەوییان لە گرێبەستەکانی کڕین و دابینکردنی ئامێری پزیشکی کردووە لە تەندروستی کەرکوک بەبەهای 10 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆیە بە دواداچوونەکانیان دەستپێکرد.

دەشڵێت، گەندەڵی لە گرێبەستی کڕینی ئەو ئامێرانە کراوە، کە کۆمپانیای گشتی بە بازاڕکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان “کیمادیا” لەگەڵ کۆمپانیایەکی بازرگانی ئەنجامیداوە، کە ئامێرەکان بەهاکەیان زیاتر بووە لە 5 ملیۆن 697 هەزار دۆلار.

جگەلەوەش هەر لەلایەن ئەو لیژنەوە ئاشکرابووە کە گەندەڵی لە نرخی کڕینی ئامێری رەنین کراوە بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دینار، هەروەها بە بڕی نزیکەی یەک ملیار دینار لە کڕینی ئامێری بانکی خوێن کراوە، هەروەها 28 ئامێری جیاکردنەوەی سیرۆم لە خوێن و 28 ئامێری رێژەی کەمخوێنی بە نزیکەی 200 ملیۆن گەندەڵی کڕدراوە.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو دۆسیە گەندەڵییە کراوەتەوە و ناوی ئەو کەسانەشیان دیاری کردووە و رەوانەی بەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوکیان دەکەن و لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکەن.

هەشت کارمەند زیاتر لە هەشت ملیار دیناریان بردووە

هەشت کارمەند زیاتر لە هەشت ملیار دیناریان بردووە