دیمه‌نێكی ئه‌و ماتۆڕسكیلانه له هه‌ریر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.. وێنه: سۆشیاڵ میدیاى هه‌ریر
نادرێته‌وه خاوه‌نه‌كه‌ى
له هه‌ریر ماتۆڕسكیل ببیندرێت ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى هه‌ریر، هاتوچۆ هه‌ڵمه‌تێكی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ماتۆڕسكیله‌كانى سنووره‌كه‌ى ده‌ستپێكردووه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ماتۆڕانه‌ى خه‌ڵكیان له‌ناو شه‌قام و كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان بێزار كردووه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له دوێنێ هه‌ینییه‌وه ده‌ستیپێكردووه، كه بنكه‌ى هاتوچۆ به هاوكارى بنكه‌ى ئاسایشی ئه‌و قه‌زایه ئه‌نجامى ده‌دات.
مقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د یوسف عه‌لی، ئه‌فسه‌رى بنكه‌ى هاتوچۆى هه‌ریر به 964ـى راگه‌یاند، سكاڵایه‌كی زۆرى هاوڵاتیانى هه‌ریریان بۆ هاتبوو كه ئه‌و ماتۆڕسكیلانه بێزاریان ده‌كه‌ن.
وتیشی “تا ئێستا حه‌وت ماتۆڕمان ده‌ست به‌سه‌رداگرتووه و نادیانده‌ینه‌وه به خاوه‌نه‌كانیان چۆنكه هیچ سه‌ره‌تاییه‌كیان نییه و هۆكاریشن بۆ بێزاركردنى هاوڵاتیان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ژماره‌یه‌ك ماتۆڕ له‌ناو هەریر بۆ كار و كاسبى به‌كار ده‌هێندرێن، ده‌ستكارى ئه‌وانیان نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت “له‌هه‌ر شوێنێك ماتۆڕسکیلی دیکە ببینین ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گرین”.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ى ئه‌و ماتۆڕسكیلانه له‌ناو هه‌ریردا نامێنن.