دیمەنی ئەرشیفی حاجیانی کورد لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی حەجدا _ وێنە: 964
لای سوننە یەکشەممە جەژنە
نووسینگه‌ی عەلی سیستانی بۆ 964: دووشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نووسینگه‌ی سه‌ید عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانیان دیاریكرد.
له راگه‌یاندراوێكدا، كه كۆپییه‌كی بۆ 964 نێردراوه، نووسینگه‌ی سه‌ید عه‌لی سیستانی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی زولحیجه‌یه له ساڵی 1445ی كۆچی، هه‌روه‌ها رۆژی 17ی ئه‌م مانگه، كه ده‌كاته دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵه.
ئه‌مه له كاتێكدایه دادگای باڵا له سعودیه دوێنێ ئێواره رایگه‌یاند، رۆژی 16.6.2024 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانە. پێشتر رایگه‌یاند رۆژی یه‌كشه‌ممه 16.5 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه.