ئەگینا مەچۆ

ئەگەر چویتە خانەقین لە کەبابەکەى ئەحمەد خەجە بخۆ

راژان باجەڵان – خانەقین

ئەوەى بچێتە خانەقین و لە کەبابەکەى ئەحمەد خەجە نەخوات، وەک ئەوە وایە سەردانى شارەکەى نەکردبێت.

سەلام ئەحمەد خەجە، کە ئێستا ئەرکی بەرێوەبردنی کەبابخانەکەی گرتۆتە ئەستۆ بە964ـى وت،”باوکم لە ساڵى 1952 ئەم کەبابخانەیەى داناوە، یەکەمجار ناوى کەبابخانەکە “کادحین” بوو، بەڵام لەگەڵ شۆڕشی عەبدولکەریم قاسم ناوەکەیان پێگۆڕین بە “اخلاص”، دواتر لەگەڵ هاتنى ئەحمەد حەسەن بەکر، جارێکى دیکە ناوەکەیان پێگۆڕین بە “کەباب یوسف”، لە دواى پڕۆسەى ئازادى عێراقیش چەندین هەوڵ هەبوو بۆ گۆڕینى ناوەکەى، بەڵام هەر بە کەبابى ئەحمەد خەجەى بەناوبانگە”.

خاوەنى کەبابخانەکە، سەرەتاى ئەمساڵ و دواى 72 ساڵ کارکردن لەناو دووکانەکەیدا گیانى لەدەستدا.

کەبابخانەکە دەکەوێتە ناوبازاڕی شاری خانەقین و بە دیاریکراوی لە بازاڕی زێڕی جولەکەکان، لە دەوروبەری کەبابخانەکەدا چایخانەیەک هەیە کە ئەویش سەر بە هەمان خێزانە و لە ساڵی 1946 دامەزراوە بە ناوی چایخانەى بەخشى.

کەبابخانەکە لەسەر هەمان دیزاینى کۆن ماوەتەوە و میز و کەرەویتەکان هى ئەو ساڵانەیە کە کەبابخانەکە تێیدا دامەزرازە، نرخى شیشێک کەباب بە موقەبیلات و ئاوەوە یەک هەزار دینارە، بۆیە لە کەبابخانەکە هەم تام و چێژ هەم هەرزانى، یەکیان گرتووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رێنمایی دەدرێتە کەبابخانەکانی هەڵەبجە

رێنمایی دەدرێتە کەبابخانەکانی هەڵەبجە